لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەنووسی سەرۆکی ئەمریکا و یاوەرانی بۆ پیشهاتەکانی دەربارەی رووبەرووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لەو کاتەی رۆژنامەنووسێک پرسیاری ئەوەی كرد كە ئاخۆ تەندرووستی پزیشک دیبۆرا پێرکس چۆنە کە دوو رۆژە پلەی گەرمی بەرز بۆتەوە، لەو کاتەش لە تەنیشت ترەمپەوە بووە، ترەمپیش سەیرێکی دەکات و خێرا لێی دوور دەکەوێتەوە وە لەدواییدا دەستدەكات بە پێكەنین, دوای ئەوەی پێركس دەڵێت كە پشكنینی كردووەو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە, پاش دڵنیابوونەوەی دۆناڵد ترەمپ هەناسەیەكی قوڵ هەڵدەمژێت .