خانمە گۆرانیبێژی كورد, (نازدار جزیری) چەند وێنەیەكی نوێی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, ئەگەر چی زۆر جار لە دەركەوتنەكانیدا بە جلی كوردیەوە دەركەوتووە, بەڵام ئێستا جیاوازییەكەی لەوەدایە كە بە ستایڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە وێنەكاندا دەردەكەوێت, هەروەها نازدار لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: زۆر دڵخۆش بووم بۆ یەكەم جار ئەم جلە جوانانەم لەبەر كرد..هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان كورد و پارچەكانی كوردستان.. هەموومان بەیەكەوە جوانین و بەیەكەوە جوانتر ئەنجام دەدەین .