زانا جه‌به‌لی گۆرانییه‌ك بۆ دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران ده‌ڵێ

زانا جه‌به‌لی گۆرانییه‌ك بۆ دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران ده‌ڵێ
زانا جه‌به‌لی، هونه‌رمه‌ندی كورد، گۆرانییه‌ك بۆ دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبران له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێ، كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند كه‌سێك به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌، ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ خراونه‌ته‌ دابڕگه‌ى پزیشكى (كه‌ره‌نتین)ه‌وه‌.

زانا جه‌به‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌، نووسیویه‌تی: "سێبیران ئه‌ركی به‌سه‌ر منه‌وه‌ هه‌یه‌، هیوادارم خه‌ڵكه‌ ئازیزه‌كه‌ی ئه‌و دیاره‌ بچووكه‌م لێ قبووڵ بكه‌ن".

هاوكات چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه‌ى كورد، گۆرانییان بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

زانا جه‌به‌لی مامۆستای به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.

basnews
Top