ڕاغب عەلامە سوپاسی كۆرۆنا دەكات

ڕاغب عەلامە سوپاسی كۆرۆنا دەكات
ئەگەر چی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان, بەڵام ڕاغب عەلامە پۆستێكی جیاوازی لەسەر ئەم ڤایرۆسە بڵاوكردەوە .

هونەرمەندی لوبنانی(ڕاغب عەلامە)ی تەمەن 57 ساڵ, لە تویتەر پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا سوپاسگوزاری كۆرۆنا بوو, ئەم هونەرمەندە دەڵێت: كۆرۆنا لێت دەترسم و ڕقم لێتە..بەڵام سوپاست دەكەم چونكە كارێكت كرد نرخی هەموو شتێك بزانین, ئێستا دەزانین چەند خۆش بوو كاتێك كۆ دەبووینەوەو هەموو شوێنیكمان ئارامی تێدابوو, دەڕۆیشتین بەبێ ترس.. وە سوپاست دەكەم كە گشت خەڵكت بەیەك بەستەوە, بەبێ جیاوازی لە نێوان هەژارو دەوڵەمەند فەرمانڕەواو زیندانی كراو.. ئەوەی كە شەقامی دادەخست بۆ ئەوەی تێپەڕێت ئێستا لە هەموو كەسێك دەترسێت .

لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا, ڕاغب عەلامە دوای ئەوەی 25 ملیۆن لیرەی لوبنانی بەخشی, لە تویتێكی دیكەدا ئامادەیی خۆی نیشاندا كە بەشە خۆراكی100 خێزان دابین بكات بۆ ماوەی مانگێك,
Top