بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەكتەرێكی هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد

بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەكتەرێكی هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
بەرهەمهێنەرو ئەكتەری دیاری هۆڵیوود (مارك بلۆم) لە تەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە ئەم ناودارە بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كێشەی هەناسەدانی بۆ درووست بوو, كە دواجار بە هۆیەوە كۆچی دوایی كرد .

مارك بلۆم یەكێك بوو لە ئەكتەرانی فیلمی(Desperately Seeking Susan) كە ساڵی 1985 نمایشكرا, هەروەها لە ساڵی 1986 بەشداری لە فیلمی(Crocodile Dundee) كرد, جگە لە فیلمی سینەمایی ئەم ناودارە بەشداری لە چەندین زنجیرە درامادا كردووە وەك (The West wing) و (The sopranos) .

بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند هونەرمەند و ئەستێرەیەكی جیهانی نەخۆشكەوتنی خۆیان لەو ڤایرۆسە ڕاگەیاند لەوانەش تۆم هانكس و هاوژینەكەی, ئیدریس ئەڵبا, ئۆلگا كۆرلینكۆ, كریستۆفەر هیڤجۆ .
Top