یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو هونەرمەندانی میسری ڕاگەیەندرا, لە ئێستادا ئەكتەری میسری(ڕۆلا مەحمود) كەلە شاری ڵەندەنی وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە, لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە, هەروەها دەڵێت پابەند بووم بە هەموو ڕێنماییە تەندرووستییەكان بەڵام ئێستا تووشی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە بووم وە ئێستا باری تەندروستیم لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت, هەروەها ئەم خانمە ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا لە شاری ڵەندەن حاڵەتێكی زۆر نەخۆش تۆمار كراوەو دڵنیا نییە كە تیمە پزیشكییەكان ئامادەییان تێدا هەبێت چارەسەری بكەن .
ڕۆلا مەحموود لە ساڵی 1977 لە كوێت لە دایك بووە, ئەگەرچی بە چەند ڕۆڵێكی كەمی بینی لە دوو فیلمدا, بەڵام بەردەوامبوونی بووە سەرەتاییەك لە ساڵی 2001 بە فیلمی(مواطن ومخبر وحرامي) كە تێیدا هەریەك لە هەند سەبڕی-خالد بەبو نەجا-سەڵاح عەبدوڵا-شەعبان عەبدەلڕەحیم و چەند ئەكتەرێكی دیكە ڕۆڵیان تێدا گێڕا .