هونه‌رمه‌ند سه‌میر زاخۆیی گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ڵێ
سه‌میر زاخۆیی ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێش گوتنی گۆرانییه‌كه ده‌ڵێ: " ئه‌و گۆرانییه شاعیرى گه‌وره عیسا تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و خۆم ئاوازم بۆ ئاماده كردووه، هیوادارم خۆتان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین".
چه‌ندین گۆرانیبێژی كورد گۆرانی‌یان له‌سه‌ر خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌كته‌ریش به شێوازی جیاواز كورته فیلمیان له‌سه‌ر خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
basnews