شوێنی یەكێك لە فێستیڤاڵە جیهانییەكان بووە ماڵی مرۆڤە بێلانەكان

شوێنی یەكێك لە فێستیڤاڵە جیهانییەكان بووە ماڵی مرۆڤە بێلانەكان
بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرا لە سەرانسەری جیهاندا, لە ئێستادا گۆڕانكارییەكی گەورە لە بەرنامە و پلانی وڵاتاندا درووست بووە بۆ داتوویەكی زۆر نزیك كە ئەویش چەند كاتژمێرێكە یاخود ڕۆژێكە, دواخستنی كارە هونەرییەكان و قەدەغەی هاتووچۆو بگرە گەشتە ئاسمانییەكانیش بووەتە بەرنامەی وڵاتان لە پێناو بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان .

دوای ئەوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "كان" بۆ فیلم و سینەما دواخرا, ئەو شوێنەی كە پێشتر دەرهێنەر و ئەكتەرو ئەستێرە جیهانییەكان تێیدا كۆدەبوونەوە, چۆڵكردنی دەرفەتێكی ڕەخساند بۆ ئەو كەسانەی كە شوێنی مانەوەیان نییە, بەم هۆیەوە هەر لە شاری كانەوە لە وڵاتی فەڕەنسا (دۆمینیك ئەود لاسیت) بەرپرس لە شارەوانی كان, ڕایگەیاند كە دوای دەرگا كردنەوە بە ڕووی ئەو كەسانەی كە شوێنی مانەوەیان نییە, لە ئێستادا شەوانە نزیك 50 بۆ 70 كەس ڕوودەكەنە ئەو كۆشكەو بووەتە پەناگەیان .

یەكێك لە هەوڵ و كۆششی بەرپرسانی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا, بریتی بووە لە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆو و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا, بەڵام ئەوەی كە بووەتە كێشەو لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت, لە وڵاتی فەڕەنسا نزیكەی 12 هەزار كەس هەن كە شوێنی مانەوەیان نییەو لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان دەژین, بەم هۆیەوە ئەو كەسانە مەترسییان لەسەرەو پوێستیان بەوەیە لەم بارودۆخەدا ڕەچاوی ڕینمایی تەندرووستی بن .
Top