شوێنی یەكێك لە فێستیڤاڵە جیهانییەكان بووە ماڵی مرۆڤە بێلانەكان
دوای ئەوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "كان" بۆ فیلم و سینەما دواخرا, ئەو شوێنەی كە پێشتر دەرهێنەر و ئەكتەرو ئەستێرە جیهانییەكان تێیدا كۆدەبوونەوە, چۆڵكردنی دەرفەتێكی ڕەخساند بۆ ئەو كەسانەی كە شوێنی مانەوەیان نییە, بەم هۆیەوە هەر لە شاری كانەوە لە وڵاتی فەڕەنسا (دۆمینیك ئەود لاسیت) بەرپرس لە شارەوانی كان, ڕایگەیاند كە دوای دەرگا كردنەوە بە ڕووی ئەو كەسانەی كە شوێنی مانەوەیان نییە, لە ئێستادا شەوانە نزیك 50 بۆ 70 كەس ڕوودەكەنە ئەو كۆشكەو بووەتە پەناگەیان .
یەكێك لە هەوڵ و كۆششی بەرپرسانی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا, بریتی بووە لە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆو و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا, بەڵام ئەوەی كە بووەتە كێشەو لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت, لە وڵاتی فەڕەنسا نزیكەی 12 هەزار كەس هەن كە شوێنی مانەوەیان نییەو لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان دەژین, بەم هۆیەوە ئەو كەسانە مەترسییان لەسەرەو پوێستیان بەوەیە لەم بارودۆخەدا ڕەچاوی ڕینمایی تەندرووستی بن .