نانسی بەرەنگاری كۆرۆنا دەبێتەوە و پەیامێك بڵاودەكاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (نانسی عەجرەم)ی تەمەنەن 36 ساڵ, لە بانگەشەیەكی نیشتمانیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئاماژەی بەوەدا كە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین پێویستە لە ماڵەوە بمێنینەوە, وە دەڵێت ئەمە قوناغێكەو تێدەپەڕێت چەند ڕۆژێكەو زۆر ناخایەنێت دیسانەوە بەیەك دەگەینەوەو ژیانەكە دەگەڕێتەوە شێوە ئاساییەكەی خۆی .
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نانسی وەكو هونەرمەندانی دیكەی لوبنان, بڕی 20 هەزار دۆلاری بەخشی, ئەویش بەشێوەیەك كە 10 هەزار دۆلار بۆ نەخۆشخانەی ڕەفیق حەریری تەرخان دەكرێت, وە 10 هەزار دۆلارەكەی دیكەش بۆ خاچی سووری لوبنانی, ئەم هەنگاوە لە كاتێكدا سەری هەڵدا كە ڕاگەیەندكار مرسیل غانم لە كەناڵی Mtv هەڵمەتێكی ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی(ئێستا كاتەكەیەتی), وە بەم هۆیەوە بەشێك لە هونەرمەندانی لوبنان پاڵپشتی خۆیان دەربڕی .
شایەنی باسە....لەچەند ڕۆژی ڕابردوو باوكی(محەمەد موسا)ی كوژراوەكەی ماڵی نانسی عەجرەم, لە لێدوانێكدا كەلە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە دوای سووپاس و پێزانینی, خانمە پارێزەر (ڕیهاب بەیتار)ی لە كەیسەكە دوور خستەوە, وە لێدوانەكەی بە شێوەیەك بوو وەك بڵێی كەیسەكە دابخرێت, ئەگەر چی ڕیهاب نزیكەی دوومانگ لە سەرەتای ڕووداوەكەوە تا كاتی ناردنەوەی تەرمی كوژراوەكە بۆ سووریا بەردەوام بوو, بەڵام دواجار دوورخستنەوەی لەلایەن باوكی كوژراوەكە ڕاگەیەندرا كە بەمەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە جۆرێك لێدوانی لەسەردرا كە ئەگەرێك هەیە باوكی كوژراوەكە لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا پارەی لە نانسی وەرگرتبێت..چونكە ڕیهاب بەیتار كوژرانی(محەمەد موسا) بە 16 فیشەك بە دەستی (فادی هاشم)ی هاوسەرەكەی نانسی, بە كوشتنی بە ئەنقەست پێناسە دەكردو بەپێی بەڵگەكان لە زۆر لە لێدوانەكانیدا دەیگووت كە فادی هاشم لەم تاوانە بەرگری لە خۆی نەكردووەو نیازی كوشتن بووە........
لەلایەكی تریشەوە.... لە ئێستادا وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە كە بۆ ساڵی 2016 دەگەڕێتەوە, ئەم وێنەیە كە جۆرێك لە شۆكی درووست كردووە تێیدا نانسی عەجرەم لەگەڵ كەسێك دەردەكەوێت كە دەگوترێت كوڕی خانمە پارێزەر ڕیهاب بەیتارە, كە ئەمەش بە چەند شێوەیەك پێناسەی بۆ دەكرێت, بڵاوبوونەوەی وێنەیەك لەم جۆرە ڕەنگە كاریگەری نەبێت, چونكە ئەو وێنەیە بۆ ساڵانێك پێش ڕووداوكەی (فادی هاشم)ی هاوسەری نانسی دەگەڕێتەوە, وە بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوە دەڵێن كە ڕەنگە كوڕەكەی ڕیهاب یەكێك بێت لە هەوادارانی نانسی .