ڕیهانا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری بەخشی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

ڕیهانا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری بەخشی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
خانمە گۆررانیبێژی ئەستێرەی پۆپی جیهانی (ڕیهانا)ی تەمەن 32 ساڵ, بڕی 5 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ یارمەتیدانی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی (بربادۆس)ی شوێنی لەدایك بوونی, كە دورگەیەكە لە باكووری ڕۆژئاوای زەریای ئەتڵەسی .

ڕیهانا لە ڕێی دەزگای (كلارا لیۆنیل) بڕی 5 ملیۆن دۆلار وەكو هاوكاری بەخشییە(بربادۆس)ی نیشتمانەكەی, وە بە هەماهەنگی چەند ڕێكخراو و لایەنێكی دیكە ئێستا كار دەكەن بۆ دابینكردنی خۆراك و كەرەستەو پێداویستییە پزیشكییەكان .
شایەنی باسە.. ئەم هونەرمەندە لە ماوەكانی ڕابردوو باسی لە ناوبانگی كرد, وە لەم ڕووەوە ئاماژەی بەوەدا ئەگەر چی كەسێكی ناسراوە, لە هەندێ بارودۆخدا ناتوانێت شتێك بەبێ بەرامبەر بەدەست بهێنێت, وە سەرەڕای ناوبانگ و هەوادارێكی زۆر ئەوە پێویستە لەسەر ڕیهانا كە پارەكەی بدات .
Top