هەڵوێست محەمەد: ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه‌ به‌ر جێگای ده‌ستخۆشییه‌

هەڵوێست محەمەد: ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه‌ به‌ر جێگای ده‌ستخۆشییه‌
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژی كورد، په‌یامێكی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ڵێ: "به‌ شانازییه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد به‌سه‌ر زۆرترین سه‌ختیدا زاڵ بووین".

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "به‌ شانازییه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد به‌سه‌ر زۆرترین سه‌ختیدا زاڵ بووین، مێژوو ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه‌، ئه‌م ده‌رده‌ش كاتییه‌ و تێده‌په‌ڕێت".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌باره‌ی ڕێنوێنی و ئه‌و كارانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، جێگای سوپاس و ده‌ستخۆشین، هیچ وڵاتێكی دونیا به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌كاری و ڕێگرتنی نه‌كردووه‌، سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى، به‌شداریی فیلمى سینه‌مایی (په‌كه‌رى دڵ)ى كردووه‌.

basnews
Top