پاڵەوانێكی فیلمی جێمس بۆند تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە
ئۆلگا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا نەخۆشییەكەی خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە, ئەم خانمە لە ماڵەكەی خۆیەوە دەڵێت, ماوەی دوو هەفتەیە پلەی گەرمیی بەرز بووەتەوەو هەست بە ماندوویی دەكات, وە ئێستا پشكنینەكان دەریان خستووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە, وە لە كۆتایی ووشەكانی ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەین و خۆمان لەو ڤایرۆسە بپارێزین .
ئۆلگا كوریلینكۆ لە وڵاتی ئۆكرانیا لە دایك بووەو لە ساڵی 2001 بووە هەڵگری ناسنامەی وڵاتی فەرەنسا, ئەم خانمە لە ساڵی 2008 بەشدار بوو لە فیلمی(Quantum of Solace) كە بەشێكە لە زنجیرە فیلمی جێمس بۆند, هەروەها بەشداری لە چەندین فیلمی سەركەوتووی كردووە وەك hitman-the room-oblivion ......وە نوێترین فیلمی بریتییە لە (The Bay Of Silence) .