ڕووسیا ڕۆبۆتێكی هاوشێوەی ئارنۆڵد درووست دەكات
بەم دواييە كۆمپانیای (پرۆمۆبۆت)ی رووسی كە تايبەتە بە درووستكردنە ڕۆبۆت، بێ ئەوەی ڕەزامەندی (ئارنۆڵد شوارزنيگەر)ی ئەستێرەی سینەمایی و حاكمی پێشووی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا وەربگرێت، لە فيلمی (تيرميناتۆر) كە لە چەند بەشێك پێك هاتووە و، یەكێك بووە لە فیلمە پڕ بینەرەكان، كۆمپانیاكە بۆ ئەوەی سوود لە ناوبانگی وەربگرن و زۆرترين ژمارەی ڕۆبۆت بفرۆشێت، هەستاوە بە بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتێك لەسەر شێوەی ئارنۆڵد.
لەلايەن خۆیەوە ئارنۆڵد لەم هەنكاوەی كۆمپانیای ناوبراو بێدەنگ نەبوو، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ناو و وێنەی ئەو سكاڵایەكی یاسایی دژی كۆمپانیاكە بۆ داداگا بەرز كردەوە، هەروەها مارتی سينگری پارێزەری ئارنۆڵد داوای لە كۆمپانیاكە كردووە كە نمايشكردنی ئەو ڕۆبۆتە ڕابگرن، تا ئەو كاتە لەگەڵی دەگەنە ڕێككەوتنێك.
دوای داواكاریی پارێزەرەكەی ئارنۆڵد نمایشكردنی ڕۆبۆتەكە لە لاس ڤیگاس ڕاگیرا، بەڵام دواتر لە مانگی شوبات و لە ميانەی پێشانگای نیویۆرك بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان دووبارە هەستان بە نمایشكردنەوەی ڕۆبۆتی ئارنۆڵد.