جاكلین لایەنە ڕەشەكەی بۆڵیوود باس دەكات
لەو ديمانەيەدا كە ميوانەكان باس لە ژیانی تایبەتی خۆیان دەكەن، جاكلين بە وردی و راشكاوانە باسی لەو ئاستەنگانە كرد، كە سەرەتا هاتنە سەر ڕێگای، كاتێك بڕياريدا روو لە بۆليۆد بكات، لەو بارەشەوە دەڵێت: "ئەوەی بە ڕواڵەت لە هۆڵیوود بڕوانێت، سەرسام دەبێت پێی، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، من لەو بڕوايەدا نەبووم كە بۆڵیوود بەم شێوەیە تاریك بێت، لە كاتێكدا لە رواڵەتدا وا نيشان دەدرێت، كە جيهانێكێ پاك و بێگەردە".
ئەو خانمە ئەكتەرەی بۆڵیوود باس لەو پێشنیارە سەیرانە دەكات كە پێشكەشی دەكران و گۆڕینی ناو و نەشتەرگەری لووت بە سەيرترينيان دەزانێت لەو بارەشەوە دەڵێت: "بە وردی بيرم لە پێشنیارەكان دەكردەوە و پرسياری ئەوەم لە خۆم دەكرد، ئايا پێویستە ئەم كارانە ئەنجام بدەم، يان نا؟، بەڵام بڕيارم دا، كە هەر خۆم بم، بە گشتی كە بيرم لەو پێشنیارانە دەكردەوە هەستم بە شەرمەزاری دەكرد لە جێبەجێكردنيان، چونكە تەنيا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێوەرەكانی سینەمادا بگونجێت، بە تەواوەتی دیگۆڕیم، من بە هيچ شێوەیەك ڕازی نەبووم، چونكە من چۆنم خەڵك وا دەمناسێت، هەروەها هەر لە منداڵییەوە ئەو تايبەتمەندييەی كە لە روخسارمدا زۆر خۆشم دەوێت، بريتی بووە لە لوتم .