شه‌یدا كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

شه‌یدا كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
شه‌یدا، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (دڵی من) بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌فقان تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و شه‌یدا خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌، ئاراس محه‌مه‌د كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، كلیپه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

شه‌یدا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، چه‌ند گۆرانییه‌كیشی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی.

basnews
Top