ئەساڵە نەسڕی بە هۆی دایكیەوە تووشی باودۆخێكی ناخۆش دەبێتەوە
خانمە گۆرانیبێژی سووری ئەساڵە نەسڕی تووشی كێشەیەكی ناخۆش بوویەوە, دوای ئەوەی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ منداڵەكانی نیشان دەدات كاتێك دانیشتوون و یاری دەكەن, لەو كاتەدا دایكی ئەساڵە نەسڕی كە تەنها دەنگی لە گرتە ڤیدیۆكە دەرچووە, دەچێتە ناو بابەتێكەوەو باس لە چەند خانمێك دەكات كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كەرەنتینە بوون, وەلە دواییدا ناوی (هەیفا وەهبی) دەهێنێت, لەم كاتەدا ئەساڵە بە دەنگێكی بەرز چەند جارێك دایكی بانگ دەكات بۆ ئەوەی دایكی ئاگاداربكاتەوە كە ئەو لە بەخشی ڕاستەخۆیە و هەمووان گوێبیستی دەنگی دەبن, وە خێرا ماڵئاوایی بۆ هەوادارانی دەڵێت و لایفەكەی دادەخات .