فولە جەزائری بە گەنجانی وڵاتەكەی دەڵێت بە كۆرۆنا بمرن
هەرلەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەو بینینی فولە وەكو كەسێكی دژ بە خۆپیشاندەران, نیگەرانیی گەنجان لە شەقامەكانەوە ڕژایەوە بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بەهۆیەوە فولە كەوتە بەر ڕەخنەو هێرشی گەنجانی ئەو وڵاتە .
لە دواییدا فولە جەزائری ناچاربوو لێدوانێك بڵاوبكاتەوە و تێیدا بە شێوەیەكی فەرمی و بە ڕاشكاوانەوە داوای لێبووردنی لە سەرجەم خۆپیشاندەران كردو خۆشەویستی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەوان دوپات كردەوە, دیسانەوە بە داوای لێبووردنەوە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە بارودۆخێكی نالەبارەوە ئەو ووشانەی گوتووە وە لەو كاتەدا تووڕەیی زاڵ بووە بەسەریدا .