جاستن بەیبەر بەهۆی كۆرۆناوە زرەرمەند بووە

جاستن بەیبەر بەهۆی كۆرۆناوە زرەرمەند بووە
بە هۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا, بەشێك لە وڵاتانی جیهان كۆنسێرت و فێستیڤاڵ و كۆبوونەوە جەماوەرییەكانیان قەدەغەكرد, بەم هۆیەوە گۆرانیبێژی ناسراوی كەنەدی(جاستن بەیبەر)ی تەمەن 26 ساڵ هاوشێوەی هونەرمەندانی دیكە وەكو زەرەرمەندێك هەژمار دەكرێت.
جاستن بەیبەر سەرەڕای بەرنامە و پلانە هونەرییەكەی بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ بەڵام نەیتوانی زنجیرە كۆنسێرتەكانی ئەنجام بدات, كە ئەمەش كاریگەری لەسەر بانگەشەی جاستن بەیبەر دەبێت بۆ ئەلبۆمە نوێیەكەی بەناوی(Changes) كە پێنجەمین ئەلبۆمی گۆرانییەتی و لە 14ی شوباتی ئەمساڵ بڵاویكردەوە .

ڕاگەیاندنی بڕیارێكی لەناكاو دەربارەی دواخستنی كۆنسێرت و ئاهەنگەكان, بووە شۆكێك بۆ جاستن بەیبەر و هەوادارانی, كە ئەم بڕیارە كۆنسێرت و كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی گواستەوە لە چەند ناوچەیەكی بەرفراوان, وەك شاری كلیڤلاند و كۆڵۆمبس لە ویلایەتی ئەوهایۆ, وە دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان, وە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی تێكساس, وە شاری ناشڤێل لە ویلایەتی تینیسی .

بە پێی بڵاوكراوەیەك لە ماڵپەڕی (TMZ) تایبەت بە هەواڵی گۆرانیبێژ و هونەرمەندان تێیدا هاتووە, بە هۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەبارەی كۆنسێرتەكان بچووك كراونەتەوە بۆ نیوە, كە ئەمەش كاریگەری لەسەر بڕی فرۆشتنی پلیتەكان دەبێت, وە بەبەراورد بە ماوەكانی ڕابردوو جیاوازییەك لە بارودۆخەكە درووست بووەو فرۆشتنی پلیتی كۆنسێرتەكان دابەزیوە بۆ بازارە بچووكەكان .
Top