بیونسی دیارییەك پێشكەش بە كۆبی براینت دەكات
لە مەراسیمەكەدا بیونسی یەكێك لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانی خۆی پێشكەش كرد، كە لەلایەن كۆبی براینتەوە ئامادە كرابوو، بەڵام بیونسی هەندێك گۆڕانكاریی لە تێكستەكەیدا كرد بوو، بۆ ئەوەی لەگەڵ كەشوهەوای خەمناكی مەراسیمەكەدا بگونجێت و پێشكەشی ڤینسیای هاوسەری براینتی كرد.
سەبارەت بەم هەنگاوەی بیونسی فانەكانی لەسەر تویتەر ستایشی ئەم هەنگاوەیان كرد و ئاماژەیان بەوە كرد، كە بیونسیە یەكێكە لە هونەرمەندە بەڕێزەكان و خاوەن رۆحێكی مرۆییە و هەمیشە هەست بە ناخۆشی و خەمی كەسانی دەوروبەری خۆی دەكات.
كۆبی براینتی ئەفسانەی تۆپی سەبەتەی جیهانی لە رووداوی كەوتنە خوارەوەی كۆپتەرەكەی خۆی و كچە تەمەن 13 ساڵییەكەی (جیانا) گیانیان لەدەستدا، یەكێك بوو لە هاوڕێ نزیكەكانی بیونسی و هەمیشە ئامادەی كۆنسێرتەكانی دەبوو، بە هەمان شێوە بیونسیش بەپێی توانا هەوڵی دەدا، كە یارییەكانی كۆبی براینت لە دەست نەدات.
لەلایەكی دیكەوە بیونیسی چەند وێنەیەكی بلو ئیڤی كارتەری كچەكەی خۆی بڵاوكردەوە، كە ئەویش رووی لە بواری گۆرانی كردووە و بەم دواییانە توانیی لە میانەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (NAACP Image Awards) خەڵاتێكی گەورە بەدەست بهێنێت، بەم بۆنەیەوە بیونسی رایگەیاند كە كچەكەی مایەی شانازییە و بەم خەڵاتە خۆشحاڵی كردوون، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست.