لە ڕۆژنامەو ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە, هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم و سینەمای هیندی ناسراو بە (ئۆسكاری بۆڵیوود) بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا بۆ كاتێكی نادیار, ئەم فێستیڤاڵە كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت, چەندین ناودار و ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود تێدا ئامادە دەبن لەوانەش سەلمان خان, كاترینا كیف, شارۆخان, دیپیكا پادۆكۆن, عەلیا بهات, كانجانا رانووت وە چەندین هونەرمەند و دەرهێنەری دیكەی وڵاتی هیندستان .
بڕیاربوو فێستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەكادیمیای فیلم و سینەمای هیندی لە بەرواری 27 تاوەكو 29ی ئەم مانگە لە ویلایەتی مادیا برادیش بوایە, بەڵام بە هۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی گیانی هونەردۆستان و هاوڵاتیان بە گشتی ناچاربوون فێستیڤاڵەكە دوابخەن بۆ كاتێكی نادیار .