كۆمپانیای بلومینا لە ستراتیژیەتی خۆی بەردەوامە و گەورەترین نووسینگەی دەهێنێتە عێراق

كۆمپانیای بلومینا لە ستراتیژیەتی خۆی بەردەوامە و گەورەترین نووسینگەی دەهێنێتە عێراق
كۆمپانیای بلومینا بۆ رەگەزنامە ونشینگەی بەردەوام بەردەوامە لەجێبەجێكردنی ستراتیژی فراوانی خۆی بەئامانجی بەهێزكردنی پێگەی خۆی بەشێوەیەكی گەورەتر لەناوچەكەدا بەفراوانكردنی نووسینگەكەی لەهەولێر لەكوردستانی عیراق، كۆمپانیا چەندین نووسینگەی تازەی بۆ خۆی هەڵبژارد وتیمی خۆی زیاتر كرد بەهۆی خواستی بەردەوام بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشیان دەكەین بەتایبەتی لەبازاڕی وەبەرهێنانی عیراقی.
كۆمپانیا كاری بۆ زیاتركردنی ژمارەی كارمەندانی تیمی خۆی كرد بەهێنانی ژمارەیەك لەشارەزا ویپشەگەر لەكەرتی ناسنامە ونشینگەی بەردەوام كە ئاسانكاری بۆ رێ وشوێنەكان دەكەن وكاتیش بۆ وەبەرهێنەران كەمتر دەكەن، بلومینا دەیەوێ رووبەری كارەكانی خۆی فراوان بكات ورێگە بۆ ئارەزوومەندان خۆشتر دەكات بۆ فراوانكردنی بازرگانی وبزنس بەوەرگرتنی پاسپۆرتی دووەم وناسنامەی دووەم تاكارەكانی خۆیان بەباشترین شێوە بەڕێوە ببەن بەبێ ئەوەی پێویست بكات دەستبەرداری ناسنامەی خۆیان بن.
بەم بۆنەیشەوە بەڕێز وەسیم داوود دامەزرێنەر وسەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد فراوانبوونی ئەم كۆمپانیایە لەعیراق بەهۆی پێویستی بەردەوامی وەبەرهێنەر وبازرگانان وهاوڵاتیانی عیراق بوو لەوانەی ئارەزووی گەشتی بەردەوام وئازادانەیان هەیە هەرەوەها بۆ زامنكردنی ئایندەی خۆیان، ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی خواستی بەردەوام لەهەرێمی كوردستانەوە دەستیان بەم فراوانیە كرد وئێستا هەركەسێك بیەوێ پاسپۆرتی دووەمی هەبێت یانیش مانەوەی بەردەوام لەهەر وڵاتێكی ئەورووپا وكۆمۆنوێلسی بەریتانی دەتوانێ سوود لەخزمەتگوزاریەكانی ئەم بەرنامەیە وەربگرێت بەگەشتكردن لەهەموو جیهان بەشێوەیەكی ئازادانە وزامنكردنی ئایندەی منداڵ ونەوەكانیان و فەراهەمكردنی دەرفەتی بازرگانی ووەبەرهێنانی بێ سنوور.
لەلای خۆشیەوە بەشار داوود هاوبەش وبەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا متمانەیی خۆی بەوە نیشان دا كە هەبوونی نووسینگەی تازە وزیاتر بوونی ژمارەی تیمەكان كار بۆ یارمەتی هەموو لایەك دەدات بۆ هەڵبژاردنی باشترین بژاردە بۆ ویست وخواستەكانیان بەیارمەتی كۆمپانیای بلومینا وراوێژكارە پسپۆڕەكانیان كە بۆ ئەم مەبەستە دانراون.
كۆمپانیای بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوام بەرنامەكانی رەگەزنامە پێشكەش دەكات بەرامبەر بە وەبەرهێنان و پاسپۆرتی دووەم و خزمەتگوزارییەكانی نشینگەی هەمیشەیی و خێراترین و باشترین بەرنامەكانی رەگەزنامەی دووەم و نشینگەی هەمیشەیی ئامادەكراو بەپێی پێداویستییە تایبەتەكان خانەوادەكان پێشكەش دەكات، ئەم خزمەتگوزاریانە بە ئاسانی و شەفافی بەردەستن بۆ وڵاتانی كاریبی وەك سانت كیتس و نیڤیس دۆمینیكا وفانواتۆ و سانت لۆسیا و گریننادا ئەنتیگوا وبەربۆدا، هەروەها بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی وەك پرتوگال،قوبرس، توركیا و مۆنتینگرۆ و بەرنامەی گرین كارتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
شایەنی باسە كۆمپانیای بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوام لە ساڵی 2003ەوە كارەكانی بەرفراوان كردووە لە وڵاتانی عەرەبی دوای دامەزراندنی نووسینگەی پرۆسەی سەرەكیی لە عەمان دواتر قاهیرە، دوبەی، بەغدا، هەولێر، رام الله و دۆحە و چەندین وڵاتی دیكە.
بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوام ئاراستەكان دیاری دەكات لە بواری رەگەزنامە و نشینگە ئەمەش بە هۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزانەیە كە لەگەڵ گشت وڵاتان درووستی كردووە و بە بریكاری ماركیتینگی نێودەوڵەتی دادەنرێت بۆ هەر یەكە لە سانت كیتس و نیڤیس و سانت لۆسیا، هەروەها ئەندامی فەخری ئەنجومەنی كۆچە بە وەبەرهێنان. بە بوونی (7) نووسینگەی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و زیاتر لە (15) پرۆگرامی رەگەزنامە و نشینگەی جیاواز، كۆمپانیا بلوم دەتوانێت بە شێوەیەكی باشتر خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش دەكات بە شێوازی مسۆگەر لە بواری خەرجی بەرەو دواڕۆژێكی گەشتر و جیهانیتر.
Top