هونەرمەندێك خۆی بە سەگ وەسف دەكات

هونەرمەندێك خۆی بە سەگ وەسف دەكات
زۆر جار هونەرمەندان بەتایبەتی گۆرانیبێژان بەهۆی بڵاوكردنەوەی كلیپێك، یان چەند قسەیەك كە ئاراستەی كەسایەتییەك، یان بیروڕایەكی دیاریكراوی دەكەن، رووبەڕووی رەخنەی زۆر دەبنەوە، كچە هونەرمەندێكی توركیش بە هۆی وەسفێك كە خۆی كردوویەتی، رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بۆتەوە.
خانمە گۆرانیبێژی تورك (ئیرام دەرجی) بەهۆی ئەوەی خۆی بە (سەگ) وەسف كردووە، مشتومڕێكی زۆری لە نێو جەماوەرەكەیدا ناوەتەوە، چونكە كاتێك پرسیاریان لێ كرد: بۆچی خۆت بە سەگ وەسف دەكەیت؟ لە وەڵامدا گوتی: «سەگ گیانەوەرێكە تا راددەیەكی زۆر جیاوازە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، سەگ كارە نەرێنییەكان لە بیر دەكات و كارە باش و ئەرێنییەكان لە بیر ناكات.»
لەم بارەوە ئیرام بە میدیاكانی توركیای راگەیاند: «سەگ بەوە ناسراوە كە كارە باشەكان لە یاد ناكات و وەفادارە بۆ خاوەنەكەی و ئەگەر رەفتارێكی نەرێنیی بەرامبەری ئەنجام بدرێت، ئەوا لە بیری دەكات، بۆیە من سەگم زۆر خۆش دەوێت، من وەك سەگ عاشق دەبم و وەفادارم و پەشیمانیش دەبمەوە هەر وەكو سەگ، تەنانەت باوكیشم زۆر جار پێم دەڵێت، هەمیشە سەگ بە.»
ئیرام دەرجی لە ناوەوەی توركیا خاوەن جەماوەرێكی زۆرە و خاوەنی چەندین گۆرانی سەركەوتوو و جەماوەرییە، بەڵام لە دەرەوەی ئەو وڵاتە زۆر ناسراو نییە.


سەرچاوە: رۆژنامەی (نورت)
Top