ئاشلی گراهام هانی قەڵەوی دەدات
ئاشلیی تەمەن سی ساڵە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، چونكە بەردەوام لە گفتوگۆدایە لەگەڵ كچە مۆدێلەكان، سەبارەت بە زیادكردنی كێشی لەشیان، سەرەڕای ئەوەی كە هانیان دەدات بۆ ئەوەی خاوەن لەشێكی رێك و پڕ بن، بەڵام قەڵەوی بە كارێكی خراپ وەسف دەكات.
ئاشلی ئێستا خاوەنی زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆڵۆوەرە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لە بارەی نمایشكارە قەڵەوەكان دەڵێ: «من سەركەوتن و ناوبانگی خۆم بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی بابەتی نمایشكارە قەڵەوەكان بەكار دەهێنم، بۆ ئەوەی ئەوان لە رێگای ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێت و رەنگدانەوەی وێنەیەكی نوێیە دەربارەی جوانی، باس لە جوانیی لەش و قۆناغەكانی گۆڕانكاریی لەشی خۆیان بكەن، من بە قەڵەوەكان دەڵێم پێویست بە شەرم ناكات، چونكە ئەگەر خاوەن توانایت و سەركەوتووی، دەتوانی لە زۆر بواردا سەركەوتن بە دەست بهێنێت، بۆیە هانیان دەدەم تاكو بەردەوام بن لەسەر ئەو شێوازەی خۆیان و لە پێناو هیچ كەسێدا هەوڵی گۆڕانكاری نەدەن».
ئاشلی باس لەوەش دەكات كە پێویستە كچە مۆدێلەكان بە ژمارەی لایكەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكات هەڵنەخەڵتێن، چونكە ئێستا ژمارەیەكی زۆر ئەو كچانە لایكەكانیان بە پێوەر دەزانن بۆ ئاستی سەركەوتنیان، بەڵام ئەمە هەڵەیە و پێویستە ئەم جۆرە بیركردنەوەیە دووربخەنەوە.