ئۆپرا وێنفری ئەكتەر و ڕاگەیەندكاری ئەمریكی كەوتە بارودۆخی ناخۆشەوە, ئەم ناودارە لە كاتێكدا كە باسی لە هاوسەنگی دەكرد لەسەر ستێج بەربووەوە, ئەم ڕووداوە لە كاتێكدا ڕوویدا كە ئۆپرا لە لوس ئەنجلۆس لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسێك لە ژێر ناونیشانی(ژیانت لەژێر ووردبینە) دەیگوت توانا بە مانای هەموو شتێك دێت لە كاتی هاوسەنگیدا, وە هاوسەنگی بە مانای ئەوە نایەت كە هەموو شتێك یەكسانە لە هەموو كاتێكدا, ئۆپرا لە دوای ئەم ووتەیە لەسەر ستێج بەربووەوە, بۆیە بۆ پێكەنین داوای لێبووردنی كرد و گوتی كە پێڵاوێكی هەڵەی هەڵبژاردووە .
لە ئێستادا ئۆپرا كار دەكات لە ڕۆئیای بۆ ساڵی 2020 كە ئەم چالاكییە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت, هەروەها لەم پرۆسەیە چەندین ناودار بانگهێشت كراون وەك لەیدی گاگا و دواین جۆنسنی پاڵەوانی فیلمی جیۆمانجی وە میشێل ئۆباما .