عاسی حلانی: من بەڕەچەڵەك عێراقیم

عاسی حلانی: من بەڕەچەڵەك عێراقیم
عاسی حلانی هونەرمەندی دیاری لوبنانی لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا چەند نهێنییەكی باسكرد, پێشكەشكارەكە پرسیاری ئەوەی كرد كە بۆچی لە بەرهەمەكانی بە گشتی مۆرك وستایلی عێراقی بە ئاواز و گۆرانییەكانەیەوە دەبینرێت, عاسی حلانی لەم بارەیەوە دەڵێت كە ئەو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانەوە ئاواز و ڕەنگی فۆلكلۆری عێراقی لە بەرهەمەكانی نەخشاندووە, وە كاردنی لەگەڵ شاعیری ناودار كەریم ئەلعێراقی وای كرد كە عاسی زیاتر بە دیوی فۆلكلۆری عێراقیدا بچێت, هەروەها عاسی حلانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بە ڕەچەڵەك عێراقیە, وە دوای ئەوەی دەچنە وڵاتی لوبنان دەبن بە هەڵگری نازناوی حلانی , بە ووتەی عاسی ئەم نازناوە لە (حلە)ەوە سەرچاوەی گرتووە .
Top