بە هۆی كۆرۆناوە نمایشی شانۆگەری پاسەوان دواخرا
هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش دەرهێنەری شانۆگەریی(پاسەوان), لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردەوە كە ئاماژە بە دواخستنی ئەم شانۆگەرییە دەكات و دەڵێت لەبەر پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی و بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا, نمایشی شانۆگەری(پاسەوان) دواخرا بۆ دوای چەژنی نەورۆز .
شانۆگەری (پاسەوان), لە نووسینی دكتۆر دڵشاد موستەفایە, وە لە دەرهێنانی هونەرمەند ئەرسەلان دەروێشە, هەروەها لەم شانۆگەرییە كۆمەڵێ ئەكتەری بەئەزموون ڕۆڵ دەگێڕن لەوانەش هونەرمەند ئەحمەد سالار, وە ڕەمزیە قادر, پشكۆ شێخ عەلی, دانا محەمەد و چەند ئەكتەرێكی دیكە .