كارۆل سەماحە لە فەرەنسا كێشەی نایەوەو پۆلیس هاتە ئارەوە

كارۆل سەماحە لە فەرەنسا كێشەی نایەوەو پۆلیس هاتە ئارەوە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی(كارۆل سەماحە) لە پاریسی فەرەنسا كێشەی نایەوە, ئەم هونەرمەندە دوای ئەوەی لە بەلەكۆنی یەكێك لە شووقەكانی ئەو شارە وەستا تا كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت بەڵام لە دواجار دەركەوت كە هەڵە تێگەیشتنێك هەیە و دوای ئەوەی هێزی پۆلیس هاتە ئاراوە دەركەوت كە كارۆل سەماحە بە نیازی وێنەگرتنی نوێترین ڤیدیۆ كلیپەكەیەتی بە ناوی (مش هعيش) كە دەرهێنەر جاد شوەیری كاری لە سەردەكات .

لەم بارەیەوە كارۆل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە بەلەكۆنەكە وەستابوو و لە كاتێكدا خەڵكی لە خوارەوە بە جۆرێك تێگەیشتن كە ئەو دەیەوێت كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت, هەروەها دەڵێت لە دواییدا هێزەكانی پۆلیس ناچاربوون بچنە ناو شووقەكەو دەست بكەن بە لێكۆڵینەوە, بەم هۆیەوە ڕاستی و درووستی ئەو ڕووداوە باس كرا وە ڕایانگەیاند كە ئەوە نواندنەو كلیپێكی گۆرانی وێنە دەگرن .
Top