میرا گۆرانییه‌كى بۆ ساڵیادى كۆچى دوایی (بارزانى نه‌مر) بڵاو كردەوە

میرا گۆرانییه‌كى بۆ ساڵیادى كۆچى دوایی (بارزانى نه‌مر) بڵاو كردەوە
میرا عەلی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپه‌ و به‌ زمانى عه‌ره‌بییه‌، بۆ (بارزانى نه‌مر) بڵاو كرده‌وه‌.

ڤیدیۆ كلیپە تایبەتە بە ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانی نەمر، دكتۆر ئاراس عەبدولكەریم تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازی بۆ گۆرانییەكە ئامادە كردووە، بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.

میرا عه‌لی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، چه‌ندین گۆرانیشى به‌شێوه‌ى دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانى دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

بارزانى نه‌مر، ڕێبه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كورد، له‌ 1/3/1979 كۆچى دوایی كرد.

basnews
Top