نەوال لە هاوسەرەكەی جیابوویەوەو..وائل كەفوری دەڵێ خۆشم دەوێی
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە, هونەرمەندی لوبنانی (وائل كەفوری) بە ناونیشانی گۆرانی(مين حبيبي انا) واتا (كێ خۆشەویستەكەی منە) تویتێكی بڵاوكردەوە, ئەگەر چی ئەم گۆرانییە 24 ساڵ لەمەوپێش بە شێوەی دوێت هەردووكیان بەرهەمیان هێناوە, لە ئێستادا هەموو بە جۆرێك لەو پۆستەی وائل دەڕوانن و هەریەكە بە شێوازێك وەڵامیان دەدەنەوە .
وائل لە پۆستەكەیدا دەڵێت: (ئەو كەسەی كە ساڵانێكە لێی دەپرسم و دەگەڕێم.. كێ خۆشەویستەكەی منە.. ئەمڕۆ بۆم دەركەوت كە كێ خۆشەویستەكەمە..نەوال زوغبی ), وە لە دواییدا نەوال تەنها بە یەك ووشە وەڵامی دەداتەوە و دەنووسێت خۆشمدەوێی.
شایەنی باسە..لە چەند مانگی ڕابردوو ئیلی دیبی باوكی منداڵەكانی نەوال زوغبی لە دەركەوتنێكیدا گلەیی ئەوەی كرد كە نەوال ماوەی 3 ساڵە ئەوی بێبەش كردووە لە منداڵەكانی و ناهێڵێت چاویان بە یەكتر بكەوێت, وە لە دواییدا نەوال بڵاویكردەوە كە ئەو باوكیانە و دەتوانێت سەردانیان بكات هەر كاتێك بیەوێت, بەڵام ئیلی دیب وەڵامی ئەم پۆستەی دایەوە و نەوال زوغبی خستە درۆوە, وە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ڕێگری دەكات و دەتوانێت لە ڕێی ڕیكۆردی پەیوەندی تەلەفۆنەكەیەوە ئەو بەڵگەیە بسەڵمێنێت كە گوایە پێشتر نەوال پێی ووتوە كە كارێك دەكات منداڵەكان بەلای خۆشەویستی باوكیانەوە نەچن .