نازدار گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه نازدار جزیرى له به‌شی ستۆریسی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، وێنه‌یه‌كی خۆی و ئاریۆس حه‌مه سه‌عیدى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له ستۆدیۆكه‌ی ئاریۆس خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێن كه بڕیاره له مانگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی شاری جزیری باكووری كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه، ساڵی 2019 ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه.
basnews