یارا حەزم لە چێشتلێنانە

یارا حەزم لە چێشتلێنانە
خانمە هونەرمەندی لوبنانی یارا لە ساڵی 1998 لە رێگای بەرنامەیەكەوە هاتە نێو بواری هونەرییەوە و، توانی پلەی یەكەم لە بەرنامەكەدا بەدەست بهێنێت، دواتر یەكەم كلیپی خۆی بڵاوكردەوە و سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا، بەم شێوەیە بەردەوام بوو.

یارا لە دیمانەیەكدا باس لە چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات و دەڵێ: «من لە ژیاندا حەزم لە شتی نویێە و هەوڵ دەدەم هیچ شتێك دووبارە نەكەمەوە، بۆ نموونە لە ئاهەنگ و كلیپەكاندا هەمیشە ستایلی قژ و جلوبەرگەكانم دەگۆڕم و حەز ناكەم دووبارە بێت، زۆ كەس پێیان وایە من حەز لە خواردن دەكەم، بەڵام ئەوەی راستی بێت من زۆر حەز لە چێشتلێنان دەكەم و ئەو خواردنانەی ئامادەیان دەكەم هەموویان ناخۆم، بەڵام هەوڵ دەدەم لە رێگای سۆشیال میدیاوە جەماوەر ئاگاداری كارەكانم بكەمەوە، لەوانەش چیشتلێنان، هەروەها من یەكێكم لە عاشقانی زێڕ و بەردە گرانبەهاكان و بەردەوامیش سەیری یاریی تۆپی پێ دەكەم، بەتایبەتی یارییەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی. لە رووی تەندروستیشەوە گرنگی بە تەندروستیی خۆم دەدەم و هەوڵ دەدەم زوو بخەوم، هەروەها لە رووی خواردن و جۆرەكانیشییەوە بەرنامەی تایبەتم هەیە، چونكە ئەمە بۆ هەموو كەسێك پێویستە، بەتایبەتی بۆ هونەرمەندان.
سەبارەت بە ساڵی 2020 و نەهامەتییەكان دەڵێ: «زۆر كەس باس لەوە دەكات كە لە زۆر رووەوە سەرەتاكانی ساڵێكی خۆش نەبوو، بەڵام هەمیشە دەبی گەشبین بین و نزا بكەین، چونكە ئەو رووداوە ناخۆشانەی لە سەرەتای ئەم ساڵدا روویاندا، كاریگەریی نەرێنییان لەسەر گشت بوارەكانی ژیانی هەموومان هەبووە، هونەرمەندانیش بێبەش نین، بەڵام وەكو گوتم نابێ رەشبین بین، بەڵكو دەبێ هەمیشە بە گەشبینییەوە لە ژیان بڕوانین، من كەسێكم هەمیشە خۆمم لە سیاسەت بە دوور گرتووە، هەرچەندە بۆ هونەرمەندیش ئاساییە كە وەك هەر كەسێك هەڵوێستێكی سیاسیی دیاریكراوی هەبێت، بەتایبەتی دەربارەی ئەو رووداوانەی لە ئێستا لە روودەدەن لە وڵاتانی عەرەبی، نامەوێ رای خۆم دەرببڕم، بەڵام ئەوەی ئێستا روو دەدات هەموو لایەكمان ئازار دەدات، ئێمە وەك هونەرمەند هیواخوازین كە ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت و خۆشەویستی و رێزگرتن بڵاو ببێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین هەموو لایەكمان ژیانێكی ئاسوودەمان هەبێت».
یارا بە چەندین شێوەزار گۆرانیی گوتووە و تێیدا سەركەوتووە بووە، لەو رووەوە دەڵێ: «ناكرێ هونەرمەند تەنیا پشت بە شێواز و ستایلێكی تایبەت ببەستین، بێ گومان هیچ هونەرمەندێك ناتوانێت پشت بە زمان و شێوازێكی تایبەتی گۆرانیوتن ببەستێت و بیەوێ سەركەوێت، بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی، من سەرەتا بە شێواز و ستایلی گۆرانیی رۆژئاوایی دەستم بە كاری هونەری كرد، زۆریش حەز دەكەم تێكەڵییەك هەبێت لە نێوان ئەو شێوازانەی پێشكەشیان دەكەم، بۆ ئەوەی هەموو لایەك رازی بكەم، بەڵام نابێ ئەوەمان بیر بچێت كە هونەرمەندان لە ئێستادا رووبەڕووی گرفتی زۆر دەبنەوە، یەكێك لەو گرفتانە كە ئێستا بە زەقی هەستی پێ دەكرێت، نەبوونی كۆمپانیای هونەرییە وەكو پێویست، كە هونەرمەندان پشتی پێ ببەستن».
یارا دەربارەی خۆشەویستی و سوارچاكی خەونەكانی دەڵێت: «زۆر كەس هەن كە داوای پەیوەندیی خۆشەویستیم لێ دەكەن، بەڵام هەر كەسێك بیەوێت لێم نزیك ببێتەوە، تاریق ئەبو جودەی بەڕێوەبەری كارەكانم رێگای پێ نادات تەنانەت ئەگەر ئەوكەسە رازی دڵی خۆیشیم بۆ دەرببڕێت، چونكە تاریق ئەبو جودە زۆر ئاگای لە منە، بێگومان یەكەم شت روخسارە كە سەرنجڕاكێشە و كاریگەریی هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنجم رادەكێشێ رێزگرتن و تێگەیشتنیەتی كارەكانم و ئەو بوارەیە كە كاری تێدا دەكەم، بەڵام ئەگەر پیاوێك هەڵەم بەرامبەر ئەنجام بدات و بزانم بە هیچ شێوەیەك ناتوانین ئاشت ببینەوە، ئەوكات راستەوخۆ پێی دەڵێم بڕۆ خوات لەگەڵ، حەز دەكەم ئەوەشتان پێ بڵێم كە من جارێك تووشی داوی خۆشەویستی بووم، بەڵام ئێستا پەشیمانم».
یارا كە لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی رابردووە هاتە نێو بواری هونەرییەوە دەربارەی جیاوازیی نێوان هونەرمەندانی ئێستا و پێشوو دەڵێ: «هونەری ساڵانی پێشوو بۆ سەردەمی ئوم كەلسوم و هونەرمەندانی ئەو نەوەیە تایبەتمەندیی خۆی هەبوو، هەروەها هونەر بەتایبەتی گۆرانی و موزیكی ساڵانی نەوەدەكانیش جیاواز بوو لە هونەری سەردەمی پێش خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانییەكانی ئەم دوو سەردەمە ئێستاش زیندوون و هەموومان لە یادمانن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا وەك سەردەمەكانی پێش خۆی نییە، چونكە لە زۆر رووەوە تەكنۆلۆژیا كاریگەریی نەرێنیی كردۆتە سەر پێشكەوتنی هونەر، واتا لە جیاتی پێشخستنی هونەر دەبێتە هۆی دواكەوتنی.

سەرچاوە:/www.aljadeed.tv
Top