مارگۆت رۆبی زۆربەی سەروەتەكەی لە كڕینی خانوودا خەرج دەكات
لەو ماوەیەدا رۆبی بوو بە خاوەن سەروەتێكی زۆر، بەڵام چۆنیەتیی خەرجكردنی ئەو سەروەتە زۆرەی بۆتە مایەی باس و مشتومڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چونكە لە خەرج كردنی پارەدا زۆر دەستبڵاوە، بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك، رۆبی پارەیەكی زۆر لە كڕینی خانووبەرەدا خەرج دەكات، بۆ نموونە: ڤێللایەكی لە گوندێكی سەر كەناری دەریا لە كالیفۆرنیا بە بەهای پێنج ملیۆن دولار كڕیوە، دواتر لە ساڵی 2017 رووی كردۆتە لەندەن و لەوێش خانووەكی دیكەی بە بڕی (2،73) ملیۆن دۆلار كڕیوە، لەگەڵ خانوویەكی دیكە لە كەنداوی بایرۆنی ئوسترالی كە بە بڕی (1،3) ملیۆن دۆلار كڕیویەتی.
رۆبی هەر بەمەش نەوەستاوە، بەڵكو بە كڕینی خانوویەك لە كەناراوەكانی ئوسترالیا بە بڕێ (1،8) ملیۆن دۆلار یارمەتیی دایك و خوشكەكەی داوە، لەلایەكی دیكەوە یەكێك لە ئارەزووەكانی بریتییە لە كڕینی زێڕ و بەردی گرانبەها، بەتایبەتی لە براندی تیفانی لەگەڵ جانتای دەست، هەروەها كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی هونەریی دامەزراندووە، كە تا ئێستا چەند فیلمێكی بەرهەمهێناوە.
دواجار لە هەنگاوێكی سەیردا رۆبی ئامێرێكی كۆپیكردنی تاتۆی بۆ گشت ئەندامانی تیمی یەكێك لە فیلمەكانی كڕی.