محەمەد ڕەمەزان: هونەرمەندێكی ناسراو دەیەوێت نازناوم بشێوێنێت
هەر لە دڕێژەی ووتەكانیدا محەمەد ڕەمەزان سەبارەت بەو كێشەو ئاڵۆزییە نهێنییەكی باس كرد, دەڵێت هونەرمەندێكی دیار و ناسراو كە خاوەن كۆمپانیایەكی گەورەیە دەستی لە پشت ئەم كارانەوە هەیە .
ئەم گومانە لە كاتێكدا لەلای محەمەد ڕەمەزان درووست بوو كاتێك كە دەبینێت ئەو كەسەی بەرگری لە(ئەشرەف ئەبو یوسر)ی فڕۆكەوان دەكات, پارێزەری هونەرمەندێكی دیار و ناسراوە, لەلایەكی تریشەوە پارێزەرێكی دیكەی هەمان هونەرمەند داوای بەرز كردەوە بەوەی محەمەد ڕەمەزان لە نواندن و گۆرانی چڕین قەدەغە بكرێت, وە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دوو پارێزەرە ڕاوێژ بە یەكتر دەكەن و بەباشی ئاگاداری ڕووداوەكانن, لەم كاتەدا پێشكەشكاری ئەم كەناڵە لە محەمەد ڕەمەزان دەپرسێت كە ئەو هونەرمەندەی پلانی بۆ داڕشتووە (عەمرو دیاب)ە...., بەڵام محەمەد ڕەمەزان نەیویست ناوی ئاشكرا بكات وە بەپێی لێكدانەوەی بۆ ئەم ڕووداوانەو پارێزەری ئەو ناودارە لەم كێشانەدا شتێكەو بەڕێكەوت نییە .