نه‌رمین كاوانى: چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

نه‌رمین كاوانى: چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
نه‌رمین كاوانی، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، ده‌بێته‌ سه‌رۆكی دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا و ده‌ڵێ: "ئاماده‌كاری باشمان كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌".

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌رمین كاوانی، سه‌رۆكی خولی چواره‌می دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا, ڕایگه‌یاند: "ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌ كردووه‌ و نزیكه‌ی 150 میوانی ئافره‌ت له‌ شاره‌كانی كوردستان بانگهێشتی دیداره‌كه‌ كراون".

بڕیار وایه‌ دیداره‌كه‌ ڕۆژی 17 تا 19ی مانگى 3ى ئه‌مساڵ، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌و فیلمه‌ سینه‌ماییانه‌ نمایش ده‌كرێت، كه‌ ئافره‌تان كاری (سیناریۆ، ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن)یان بۆ كردووه‌، كاوانی ده‌شڵێت: "دیداره‌كه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاوازی دیكه‌ی تێدایه‌ و چه‌ندین پێشانگاش ده‌كرێته‌وه‌".

basnews
Top