دوای (The Irishman) سكورسیزی فیلمێكی نوێ بەرهەم دەهێنێت
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە, فیلمی(Killer OF The Flower Moon) لە كتێبی (دەیڤید گران) وەرگیراوە كە چیرۆكێكی ڕاستەقینەی نێوان ساڵانی 1921 بۆ 1922 دەگێڕێتەوە, هەروەها ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لە ڕووداوێكی خوێناوی دەكات لە ویلایەتی ئەوكلاهۆما, كە لەوێدا هۆزێك دەبێت بە ناوی ئۆساج, ئەوانیش بریتین لە هندییە سوورەكان, وە لە ناوچەیەكدا دەژین كە شوێنێكی كشتوكاڵی و نیشتەجێ بوونە, لەبەر ئەوەی ناوچەكە دەوڵەمەندە بە نەوت بەم هۆیەوە كێشە بە ڕووی ئەم هۆزە دێت و تاوان و كوشتارێكی زۆری لێ دەكەوێتەوە....بەرنامە وایە مانگی 3ی ئەمساڵ دەست بكرێت بە كاری وێنە گرتنی ئەم فیلمە .