دایكی جۆرج وسووف كۆچی دوایی كرد
لە ئێستادا جۆرج وسووف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, وێنەیەكی خۆی و دایكی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە لە دەستدانی دایكی ئازارێكە و بێ دەنگی پێ بەخشیوە .
شایەنی باسە.. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و دوای نزیكەی 5 ساڵ جۆرج وسووف گەیشتەوە قەتەر و لەوێدا ئاهەنگێكی گۆرانی ساز كرد, بەم هۆیەوە چاوی بە كچەكەی دەكەوێت, كە بەمەش دەكاتە یەكەم دیداریان دوای چوار ساڵ, (عیون) كە دەكاتە كچی جۆرج وسووف لە كاتێكدا لە دایك بوو كە ئەو لە قۆناغی جیابوونەوەدا بوو, وە لە ئێستادا لەگەڵ دایكی دەژێت لە قەتەر .