محەمەد مونیر: دوای كۆچی دوایی دایكم گۆرانیم چڕی

محەمەد مونیر: دوای كۆچی دوایی دایكم گۆرانیم چڕی
گۆرانیبێژو هونەرمەندی دیاری میسری (محەمەد مونیر) ماوە 45 ساڵە گۆرانی دەچڕێ وە سەرەڕای باری تەندرووستیی بەردەوامە لە سازدانی ئاهەنگ و كۆنسێرتەكانی .
محەمەد مونیری تەمەن 65 ساڵ, لە میانی بەڕێوەچوونی دیمانەیەك لە ماڵەكەی خۆیدا چەند نهێنییەكی باس كرد, ئەم ناودارە دەربارەی هونەرەكەی دەڵێت گۆرانی خودا درووستی كردووە, ئەگەر لە سرووشت و ژیانمان بڕوانین دەبینین خوڵقاوە لە دەنگی باران و شەپۆڵی دەریاكان, لە پێكەنینی خودی مرۆڤ خۆی, بۆیە كۆكراوەی هەموو ئەمانەش گۆرانییە .

لە دوای پێناسەی بۆ هونەری گۆرانی, ئەم هونەرمەندە باسی لەوە كرد كە مرۆڤ حەز بە گۆرانی دەكات, خۆی وەكو نموونە هێنایەوە و گووتی كاتێك كە دایكی كۆچی دوایی كرد, لە گەرماو دەستی كرد بە گۆرانی چڕین, وە لە دواییدا بیرو هۆشی دێتەوە لای كە ئەو لە بارو دۆخێكی دیكەیەو تەنها چوار كاتژمێرە دایكی كۆچی دوایی كردووە.
بەم هۆیەوە محەمەد مونیر دەڵێت لە دواییدا توانیم بەم شێوەیە بەردەوام بم تا بەسەر ئازارەكانمدا زاڵبم و لە گۆرانی دوور نەكەومەوە, بۆیە ئەم هونەرمەندە خۆی دانی بەو ڕاستییە نا و گوتی كە لەو ساتەوەختەدا كە دایكی كۆچی دوایی كرد تاكە چەك بە دەستیەوە بۆ لابردنی ئەو ئازارە, چڕینی گۆرانی بووە . هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە مرۆڤ حەز بە بەختەوەری دەكات و بەختەوەریش بە بێ گۆرانی نابێت .
Top