پەرواز كارەكانی پشت كامێرای كلیپی (ئەمن كوردم)ی بڵاوكردەوە

پەرواز كارەكانی پشت كامێرای كلیپی (ئەمن كوردم)ی بڵاوكردەوە
لە ئێستادا خانمە گۆرانیبێژی كورد, پەرواز حوسێن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە چەند گرتە ڤیدیۆیەك دەربارەی كارەكانی پشت كامیرای ڤیدیۆ كلیپی(ئەمن كوردم), هەروەها ئاماژە بەوە دەدات كە چۆن كلیپەكە بە ماندوویی بەرهەم هاتووە, هەروەها بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە شایەنی باشترینن .

گۆرانی (ئەمن كوردم) كە مانگی ڕابردوو بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە, تێكست و ئاوازەكەی, هونەرمەند (گۆران ساڵح)ی هاوسەری پەرواز ئامادەیكردووە, وە محەمەد یاسین میوزیكژەنی كورد, كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییەكە كردووە .
Top