سیلینا گۆمێز: سۆشیال میدیا گەنجان وێران دەكات

سیلینا گۆمێز: سۆشیال میدیا گەنجان وێران دەكات
زۆر لە هونەرمەند و ناودارانی جیهان بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ جەماوەر و بڵاوكردنەوەی دوایین هەواڵ و چالاكییە جۆراوجۆرەكانیان، كاتێك بۆ سۆشیال میدیا تەرخان دەكەن و بە ئاسانترین هۆكاری دەزانن بۆ ئەم مەبەستە.
سیلینا گۆمێزی ئەستێرەی جیهانی تا راددەیەكی زۆر جیاوازترە لە گشت هونەرمەندان، ئەو ئاشكرای كردووە كە لە دڵەوە خۆزگە بۆ نەبوونی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخوازێت و لەم رووەوە مەرجی زۆی بەسەر بەشداربووەكاندا سەپاندووە، سیلینا كە لە سۆشیال میدیا خاوەنی زیاتر لە 175 ملیۆن فۆلۆوەرە رایگەیاند: «ئەگەر بتوانم هۆكارێكی دیكەی هاوسەنگ بدۆزمەوە لە جیاتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوا زۆر خۆشحاڵ دەبم، بەڵام من راست ناكەم ئەگەر بڵێم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەنجانی ئەم سەردمەیان وێران نەكردووە، بەڵكو بوونەتە هۆی ونكردنی ناسنامەكەیان»، هاوكات لەبەر ئەو فشارە زۆرەی كە لە ژیانیدا دوچاری بووە و بەم دواییە هەستی پێ كردووە، ئەلبوومە نوێیەكەی ناوناوە(RARE).
پێشتر لە ساڵی 2018 سیلینا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوور كەوتبۆوە، لەم رووە رایگەیاند كە ترسێكی زۆری هەبوو لە دووبارە گەڕانەوە بۆ سۆشیال میدیا، بۆیە ئێستا ئەگەر هەستی كرد پێویستی پێیەتی ئەوا سەیریان دەكات و هییچ كاتیش تەرخان ناكات بۆ دۆزینەوەی شتی نوێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
Top