ئالتۆن جۆن لەناكاو خۆی كۆنسێرتەكەی دەوەستێنێت

ئالتۆن جۆن لەناكاو خۆی كۆنسێرتەكەی دەوەستێنێت
گەورە هونەرمەند و ئەستێرەی بەریتانی (ئالتۆن جۆن) ی تەمەن 72 ساڵ باری تەندروستی تێكدەچێت, ئەم ناودارە دوای ئەوەی لە شاری ئەوكلاندی وڵاتی نیوزلەندا كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد, ناچاربوو لە گۆرانی چڕین بوەستێت و داوای لێبوورن لە ئامادەبوان بكات و بڵێت كە ئەو ناتوانێت بەردەوام بێت, بەم هۆیەوە ئەم ئەستێرەیە فرمێسك لە چاوەكانی نەوەستا و دەستی بە گریان كرد, وە لە دواییدا ئامادەبوان وەكو ڕێز و هەڵوێستێك بۆ بارودۆخی (ئالتۆن جۆن) دەستیان كرد بە چەپڵە لێدان و دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ ئەو ئەستێرەیە .

ئالتۆن جۆن تووشی نەخۆشییەك بووە, كەلە ماوەكانی ڕابردوو بەشێوەیەكی كاتی وازهێنانی خۆی لە گۆرانی ڕاگەیاند, بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە, ئەم ناودارە بە هۆی نەخۆش كەوتنی سییەكانیەوە كێشەی هەناسەدانی هەیە, ئەگەر چی لە چەند خولەكێك پێش كۆنسێرتەكە چارەسەری پزیشكی بۆ ئەنجامدرا, بەڵام ئەو هەموو هەوڵی خۆیدا تا بە هەوادارانی شاد بێتەوە .

لەم بارەیەوە ئەم ئەستێرەیە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توەیتەر پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا نەخۆشییەكانی خۆی ڕاگەیاند و سوپاسگوزاری ئامادەبوان بوو كە ئەوان پاڵپشتی بوون, وە داوای لێبوورنی كرد لەوەی كە بە هۆی باری تەندرووستییەوە نەیتوانی لەو كۆنسێرتەی بەردەوام بێت .
Top