سبه‌ی مه‌راسیمی رێزلێنان بۆ شاعیری كورد "مه‌دحه‌ت بێخه‌و "سازده‌كرێت

سبه‌ی مه‌راسیمی رێزلێنان بۆ شاعیری كورد
سبه‌ی دووشه‌مه‌ 17/2/2020 زانكۆی جیهان ، مه‌راسیمی رێز لێنان بۆ شاعیری ناوداری كورد "مه‌دحه‌ت بێخه‌و "سازده‌كات.

شاعیری گه‌وره‌ی كورد (مه‌دحه‌ت بێخه‌و) له‌ساڵی 1934 له‌شاری مه‌خموور له‌دایكبووه‌، دواتر بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌شاره‌دێی دیبه‌گه‌ ژیاوه‌و ئێستاش له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، خاوه‌نی شه‌ش به‌رهه‌می شیعرییه‌، یه‌كێكه‌ له‌و شاعیرانه‌ی كه‌ ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی به‌بواری شیعری منداڵان و ئۆپه‌رێتی قوتابخانه‌كان كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین سروودی به‌ پێزه‌ .

هەروەها چه‌ندین له‌ شعیره‌كانی كراون به‌ سروود وه‌كو (پێشمه‌رگه‌) كه‌له‌ ساڵی 1959 داناوه‌ وه‌ له‌ساڵی 1961بۆ رادیۆی ده‌نگی كوردستان تۆماركرا بووبه‌ مارشی رادیۆ, سبه‌ی له‌ زانكۆی جیهان كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی زانكۆ (VlP) رێوره‌سمی رێزلێنانی بۆ ساز ده‌كرێت.

ktv
Top