لە وڵاتی ژاپۆن پەیكەرێك بۆ لەیدی گاگا درووستكرا

لە وڵاتی ژاپۆن پەیكەرێك بۆ لەیدی گاگا درووستكرا
لەیدی گاگا گۆرانیبێژێكی ئاسایی نییە, بەڵكو یەكێكە لەو ئەستێرانەی كە هەوادارێكی زۆری هەیەو كۆنسێرت و فرۆشتنی ئەلبۆمە گۆرانییەكانی ئەو ڕاستیە دەسەڵمێنن .

لە ساڵی 2017 لە (لیما)ی پایتەختی وڵاتی پیرو پەیكەرێك بۆ لەیدی گاگا درووست كرا, ئەم پەیكەرە بووە مایەی ڕەخنە و تووڕەبوونی جەماوەرەكەی, بەڵام لە ئێستادا لە وڵاتی ژاپۆن پەیكەرێك لە شێوەی لەیدی گاگا درووست كراوە, كە زۆر هەڵگری ڕووخسار و شێوەیەتی, لە مۆزەخانەی(Madame Tussauds) سەرنجی هەموو ئەوانە ڕادەكێشێت كە بەلایدا پێدەپەڕن .

شایەنی باسە..لەیدی گاگا و (مایكڵ پۆلانسكی)ی خۆشەویستی ئامادەی گەیمەكانی سوپەر بۆڵ بوون, كە بەمەش دەكاتە یەكەم دەركەوتنیان پێكەوە بە شێوەیەكی نزیك لە چاوی كامێراكانەوە .
Top