ئه‌حمه‌د خه‌لیل كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

ئه‌حمه‌د خه‌لیل كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
ئه‌حمه‌د خه‌لیل، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (وه‌ڵا) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌حمه‌د خه‌لیل خۆی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و ئاوازه‌كه‌شی وه‌رگیراوه‌، ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید، كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، هەروەها بڕیار فه‌تاح له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ شاری كه‌ركووك كۆنسێرتێك ساز بكات.

basnews
Top