وێنەگرێك كیم كارداشیان بە دزین تۆمەتبار دەكات

وێنەگرێك كیم كارداشیان بە دزین تۆمەتبار دەكات
سەرەڕای ناوبانگ و سەروەت و سامانی زۆری (كیم كارداشیان)ی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی كە لەسەر ئاستی جیهان پێی ناسراوە، بەڵام وێنەگرێك بە ناوی سەعید بۆلدۆن بە دزینی وێنەیەكی و بڵاوكردنەوەی لە ئەنستاگرام تۆمەتباری دەكات.
وێنە بڵاوكراوەكە بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە و تێیدا كیم و كانی ویستی هاوسەری بەدیاردەكەون و لە ئەنستاگرام زیاتر لە دوو ملیۆن لایكی بۆ هاتووە، وێنەگرەكە دەڵێ بەبێ رەزامەندیی خۆم لە ئەنستاگرام بڵاوی كردۆتەوە و لە بەرامبەردا هیچ بڕە پارەیەكیشم پێ نەداوە.
سەبارەت بەو سزایەی لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە دەكەوێتە سەر كیم، وێنەگرەكە دووپاتی كردەوە ئەو داوای ئەو قازانجە دەكات كە لە بەرامبەر بڵاو كردنەوەی وێنەكە دەستی كەوتووە، بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەكی دیاری كراو باس بكات، ئەمەش لە بری ئەو زیانە ئەدەبی و ماددییانەی پێی كەوتوون.
كیم كارداشیان هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو تۆمەتانە نەبووە و تا ئێستا لێدوان و بەیاننامەیەكی بڵاو نەكردۆتەوە، لەلایەكی دیكەوە كیم كارداشیان و خوشكە ملیاردێرەكەی كیلی جینر بەشدارییان لە دانیشتنێكدا كرد دەربارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی مكیاژ و روونكردنەوەی هەنگاوەكان لەم رووەوە، ئەمەش وەك بەشێك لە ریكلامێكی بازرگانی بۆ براندنی (Kylie Cosmetics)ی تایبەت بە كەرەستەكانی جوانكاری.
چاودێران بێدەنگییەكەی كیم كارداشیان دەربارەی تۆمەتباركردنی بە دزی، بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە گرنگیی بەم بابەتە نادات، یان هەوڵەكانی بە نهێنی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی لە رێگای پارێزەرەكانیەوە ئەم كێشەیە چارەسەر بكەن و هەوڵ بدەن بە بڕە پارەیەك وێنەگرەكە رازی بكەن، كە سكاڵاكەی بكێشێتەوە.
Top