ئه‌یاد حوسێن كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌یاد حوسێن كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئه‌یاد حوسێن، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌یاد حوسێن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوانی چه‌ند كارێكی نوێی هونه‌ریم بن".

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام دراوه‌ و یووسف له‌شكری كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌یاد حوسێن خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و به‌شداریی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریشی نه‌كردووه‌.

basnews
Top