سیلینا گۆمێز بڕاندێكی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند

سیلینا گۆمێز بڕاندێكی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند
خانمە گۆرانیبێژی دیاری ئەمریكی(سیلینا گۆمێز)ی تەمەن 27 ساڵ, بڕاندێكی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند, ئەم خانمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە وە ئاماژە بە بڕاندەكەی دەكات كە بریتییە لە كۆمەڵێك ماكیاژ بە ناوی(Rare Beauty) كە هەمان ناوی ئەلبۆمە گۆرانییە نوێیەكەیەتی .

هەروەها سیلینا دەڵێت كە ماوەی دوو ساڵە كار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەكات و هاوێنی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەكانەوە, ئەم تاقیكردنەوە هەمان هەنگاوی ڕیهانا و لەیدی گاگا و چەندین ئەستێرەی دیكەیە, كە لە دەرەوەی كارە هونەرییەكەیان بڕاندێكی تایبەتیان بە خۆیان دامەزراندووە .

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوو سیلینا گۆمێز ڕایگەیاند كە ئەو تووشی ئازاری سۆزداری بووەتەوە, ئەویش بە هۆی ئەو پەیوەندییە پچڕاوەییەی كە لەگەڵ جاستن بەیبەر هەیبوو, هەروەها ڕایگەیاند كە پەیوەندییان لەو چەند ساڵە ماوەیەكی خۆش بوو, ئەگەر چی لە سەرەتادا سیلینا ماوەیەكی سەختی تێپەڕاند, بەڵام سەرەڕای جیابوونەوەی لە بەیبەر هێشتا دڵخۆش بوو بەو یەكلابوونەوەیە .
Top