ئەگەر چی لە ماوەكانی ڕابردوو دەستگیر كرا, لە ئێستادا دیسانەوە ئەكتەری دیاری هۆڵیوود واكین فینیكس پاڵەوانی فیلمی جۆكەر, بەشداری لە ناڕەزاییەك كرد و چووە نێو خۆپیشاندەرانەوە, ئەم ناودارە لەگەڵ چەند چالاكوانێكی مەدەنی دەنگیان بەرز كردەوە و ڕایانگەیاند كە دەبێت ڕووەك ببێت بە خۆراكی سەرەكی و گۆشت بەكار نەهێندرێت .
واكین فینیكس و چالاكوانەكان دروشمێكیان لە سەر پردێكی شاری ڵەندەن هەڵواسی و ئاماژەیان بەوەكرد كە كێڵگەكان گۆی زەوییان تێكداوە و هەنگاونان بەرەو خواردنی ڕووەكی بەشێكە لە پاراستنی ژینگە .