یارا: لە خۆشەویستی پەشیمانم

یارا: لە خۆشەویستی پەشیمانم
كچە گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی (یارا) لە دیمانەیەكدا باس لەوە دەكات كە لە ژیانی خۆیدا وەك هەر كچێكی ئاسایی ئەویش جارێك خۆشەویستیی كردووە، بەڵام پەشیمانە.
یارا دەربارەی خۆشەویستییە چاوەڕوان كراوەكەی گوتی: «زۆر كەس هەن كە داوای پەیوەندیی خۆشەویستیم لێ دەكەن، بەڵام هەر كەسێك بیەوێت لێم نزیك ببێتەوە، تاریق ئەبو جودەی بەڕێوەبەری كارەكانم بە هیچ شێوەیەكی رێگای پێ نادات، تەنانەت ئەگەر ئەوكەسە رازی دڵی خۆیشیم بۆ دەرببڕێت، چونكە تاریق ئەبو جودە زۆر ئاگای لە منە».
یارا تیشك دەخاتە سەر خاڵە سەرنجڕاكێشەكانی پیاو، بۆ ئەو مەبەستەش دەڵێ: بێگومان یەكەم و سەرنجڕاكێشیی روخسار كاریگەریی هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر لە پیاواندا سەرنجم رادەكێشی رێزگرتن و تێگەیشتنیەتی كارەكانم و ئەو بوارەی كە كاری تێدا دەكەم»، سەبارەت بە بڕیاری كۆتایی پێهێنان بە پەیوەندیی لەگەڵ پیاویارا دەڵێت: « ئەگەر پیاوێك هەڵەم بەرامبەر ئەنجام بدات و بزانم بە هیچ شێوەیەك ناتوانین ئاشت ببینەوە، ئوكات راستەوخۆ پێی دەڵێم بڕۆ خوات لەگەڵ، حەز دەكەم ئەوەشتان پێ بڵێم كە من جارێك تووشی داوی خۆشەویستی بووم، بەڵام ئێستا پەشیمانم».
سەبارەت بە لێبووردن لە كەسێكیش كە هەڵەی بەرامبەری بكات ئەو خانمە دەڵێ: «من زۆر لێبووردەم، بەڵام ئەگەر كەسێك سنوورەكانی ببەزێنێت، ئەو كات ناچارم بڕیارێك بدەم، تا سنوورێكی بۆ دابنێم».
Top