نیكۆڵ كیدمان: تۆم كروز منی لە دەستدرێژی پاراست
كیدمان و كروز ساڵی 1990 دوای بەشداریكردنیان لە فیلمی (Days Of Thunder) ژیانی هاوسەرییان پێك هێنا، بەڵام دوای ماوەی دە ساڵ جیابوونەوە، لە بارەی پەیوەندیی هاوسەریی نێوانیان نیكۆڵ دەڵێ: «تەمەنم زۆر بچووك بوو، كاتێك ئەو بڕیارەم دا، هەستم كرد كە بەم بڕیارە بەهێزتر نابم، بەڵام ئەو هاوسەرگیرییە منی پاراست و من و كروز خۆشەویستییەكی راستەقینە و بەهێز لە نێوانماندا هەبوو، ژیانی هاوبەشیش لەگەڵ پیاوێكی بەهێز منی لەو دەستدرێژییە پاراست كە ئەو كات لە ناوەندی هونەریدا باو بوو، ئەستەم بوو ئافرەتێك بەبێ بوونی پاڵپشتییەكی بەهێز بتوانێت خۆی بپارێزێت، پێویستە ئاماژە بەوەش بكەم، چۆن هاوسەرگیریم لەگەڵ كروز منی پاراست، بە هەمان شێوە بە جیابوونەوەشمان من زیاتر گەشەم كرد».
هەروەها تیشكی خستە سەر تاوانەكانی دەستدرێژی كە خانمە ئەكتەرەكان رووبەڕووی دەبوونەوە و لەبارەشەوە گوتی: «هەر لەو كاتەی منداڵ بووم بە چەند ساتێكی ناخۆشدا تێپەڕیم، بەڵام ئایا دەتوانم لە وتارێكدا ئەمە باس بكەم و بیخەمەڕوو؟ ئایا لە چوارچێوەی كارەكانی من بووە؟ بێگومان ئەوەی روویدا لەلایەن ئەو كەسانە بوو كە لە بواری هونەری نواندندا كار دەكەن»